جێگری سەرۆكی پەرلەمان: هەرێمی كوردستان درێخی ناكات لەپاراستنی ئارامی و پێكەوەژیانی ئاشتییانەی پێكهاتەكان

22/05/2017 12:55:00 م

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 22/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لەنەسرەدین سندی بەرپرسی دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كرد.

لەدیدارەكەدا، بەرپرسی دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم باسی رەوشی ئەو ناوچانەی دەكەونە سنووری كاری دەستەكەوە كرد، بەتایبەتی ئەو شوێنانەی كە لەژێردەستی تیرۆریستانی داعش رزگاركراون. لەروونكردنەوەكانیدا بەرپرسی دەستەكە تیشكی خستە سەر چۆنیەتی بوژاندنەوەو بونیادنەوەی ئەو ناوچانەو پێویستی گێرانەوەی ئارامی و ئاسایش و پێكەوەژیانی ئاشتییانەی پێكهاتەكان. هەروەها داوایكرد حكومەتی هەرێم گرنگی و بایەخی زیاتر بەو ناوچانە بدات. لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەشدا باس لەپرۆسەی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەهەرێم بەگشتی و لەو ناوچانە بەتایبەتی كرا.

لەبەرامبەریشدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەدا، كە هەرێمی كوردستان درێخی ناكات لەپاراستنی ئارامی و پێكەوەژیانی ئاشتییانەی پێكهاتەكان لەو ناوچانەو بەردەوامیش دەبێت لەپاراستنیان لەهەر هەرەشەو مەترسییەك. هەروەها راشیگەیاند: دەبێت هەوڵ و پرۆژەی جددی هەبێت بۆ بوژاندنەوەی سەرخان و ژێرخانی ئابووری و كۆمەڵایەتی ئەو ناوچانەو ئاوەدانكردنەوەیان. ئەوەشی خستەروو، كە بەدڵنیاییەوە دەبێت پرۆسەی ریفراندۆم لەسەرتاسەری خاكی هەرێمی كوردستان كە ئەو ناوچانەش بەشێكن لەهەرێم ئەنجامبدرێت

 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678