جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداریی لە پانێڵێكی دەستەی دەستپاكی دەكات

21/05/2017 10:43:00 ص

ئەمڕۆ 21/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە یاوەری شاندێكی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بەشدارییان لە پانێڵێكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان كرد، كە تایبەتبوو بە لێكولینەوە لە كەیسەكانی گەندەڵی.

لەسەرەتایی پانێڵەكە دكتۆر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان كورتەیەك لە كارەكانی دەستە و شیكردنەوەی بڕگە و مادەكانی تایبەت بە دەستپاكی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، پاشان هەریەكە لە دادوەران و ئەندامانی تایبەت بە كەیسی گەندەڵی لەهەرێمی كوردستان ئاماری تۆمەتبارانی كەیسی گەندەڵی و سەرپێچی  و بەدواداچوون لە كەیسەكانی گەندەڵی و چاكسازی لە كەرتی گشتی  كرد.


رۆژمێرى رووداوه‌كان