له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ جێگرى كونسوڵى ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان، پرسی ژنان و كچانی ئێزدییان تاووتوێ كرد.
سه‌عات 10ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2017/5/16، لیژنه‌ى داكۆكیكردن له مافه‌كانى ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی كه‌ژاڵ هادى، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونی حه‌یات مه‌جید بڕیارده‌رى لیژنه و مریه‌م سه‌مه‌د ئه‌ندامى لیژنه‌كه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ د.لارس كیتنیر، جێگرى كونسوڵى كۆمارى ئه‌ڵمانیاى فیدراڵ له هه‌ولێر بۆ كاروبارى سیاسى و مرۆیی كۆبۆوه.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به كار‌و چالاكییه‌كانی لیژنه‌كه خرایه روو و جه‌خت له‌سه‌ر كاركردن بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر به ره‌وش و مافه‌كانی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی كچان و ژنانى ئێزدى گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و ته‌ئكید له‌وه كرایه‌وه كه له دواى رزگاربوونیان له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش چۆن بارودۆخیان بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ دۆخى ئاسایی و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆیان، لیژنه‌كه داوایان كرد كه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنیان له‌ڕووى مرۆییه‌وه به تایبه‌ت ئه‌ڵمانییه‌كان، هه‌روه‌ها داوایان هاوكاریى مادییان له حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد بۆ رزگاركردنی ئه‌و كچ و ژنانه‌ى كه تائێستا له ژێر ده‌ستی داعشدا ماون.
له به‌رامبه‌ردا جێگرى كونسوڵى ئه‌ڵمانیا بۆ كاروبارى سیاسى و مرۆیی له هه‌ولێر، ده‌ستخۆشیی له لیژنه‌كه كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و كار‌و چالاكییانه‌ی كه ئه‌نجامیانداوه بۆ خزمه‌تكردن به كچان و ژنان و باشتركردنی ره‌وشیان به تایبه‌ت ژنان و كچانی ئێزدی.
د.لارس كیتنیر، ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه ئه‌وان پشتیوانیى هه‌موو كار و پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه له پێناو سه‌رخستنى مافى ژنان بێت، جگه له‌مه‌ش كار بۆ هۆشیاریى كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن و له‌داهاتووش كار بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان په‌رله‌مانتارانى ژن له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن.