پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

14/05/2017 08:56:00 م

بەرێزان سكرتێر و ئەندامانی سكرتارییەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

 

  لە یادی "55" ە مین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەرێز و سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەكەین و ئەركە پیرۆزەكەتان، وەكو هەڵگرانی مەشخەڵی زانست بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی  بەرهەمدار، بەرز دەنرخێنین.

    بێگۆمان، یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕۆڵێكی سەرەكییان لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستاندا بینیوە و هەمیشە خەبات و خۆڕاگریی مامۆستایان جێگای رێز و شانازی هەر تاكێكی كوردستانە.

    دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە هەمان گیانی نیشتیمانپەروەری لەپێناو داهاتوویەكی پرشنگداردا.

 

 

 

 

جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان



رۆژمێرى رووداوه‌كان