جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ دوو مامۆستای په‌روه‌رده‌یی له‌ زانكۆی ئیكزیته‌رى به‌ریتانیا ده‌كات

17/04/2017 03:41:00 م
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2017/4/17،  دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی ، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ ئه‌كادیمیان فرانیس كریتن السیتون و دكتۆر كیلس جین شانكی مامۆستایانی په‌روه‌رده‌یی له‌ زانكۆی ئیكزیته‌ر له‌وڵاتی به‌ریتانیا كرد.
له‌دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ى سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ربڕی و كورته‌یه‌ك له‌ كاروچالاكییه‌كانی خۆیان له‌ بواری په‌روه‌رده‌یی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ سازكردنی كۆنفرانس و سیمیناركردن باسكرد كه‌ به‌نیازن له‌م ماوه‌یه‌دا  بۆ  رزگاربووانی ژێر ده‌ستی داعش ئه‌نجامى بده‌ن بۆئه‌وه‌ی زیاتر له‌ رووی په‌روه‌رده‌ و فێكردنه‌وه‌ هاوكار و یارمه‌تی ده‌ریان بن، هه‌روه‌ها سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بۆ له‌ باوه‌شگرتنی ئاواره‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌و  قه‌یرانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ و به‌ تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان داهاتووه‌ .
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و  كارو چاللاكییه‌كانیانی به‌رزنرخاند و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی  له‌ هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678