جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هێرشی مووشەكیی ئەمریكا بۆ سەر بنكەیەكی سەربازیی سووریا وڵامدانەوەیەكی ئەرێنیی تاوانەكانی بەكارهێنانی چەكی كیمیاوییە

07/04/2017 05:08:00 م

   وەك وڵامدانەوەی تاوانی بۆردومانكردنی شارۆچكەی "خان شەیخوون" بە گازیی كیمیایی لە لایەن هێزەكانی سووریاوە، كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ١٠٠ كەس و برینداربوونی نزیكەی٥٠٠ كەسی دیكە، ئەمڕۆ هێزەكانی ئەمریكا هێرشێكی مووشەكی بۆ لەكارخستنی بنكەی شوعەیرات لە پارێزگای "حومس"ی سووریا ئەنجامدا.

      ئێمە لە هەرێمی كوردستان، زیاتر لە هەموو كەسێك تەفەهومی مەینەت و نەهامەت و دەرئەنجامەكانی بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی و تاوانەكانی كۆمەڵكوژی دەكەین، چونكە هاوشێوەی ئەم تاوانە و تاوانی گەورەتریش، وەكو تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، دەرهەق بە گەلەكەمان ئەنجامدروان، بۆیە  تاوانی كیمیابارانكردنی خەڵكی سڤیل لە شارۆچكەی خان شەیخوون شەرمەزاردەكەین، لە هەمان كاتدا پێشوازی و پشتیوانی ئەو هەنگاوەی ئەمریكا دەكەین و بە نامەیەكی بەهێز و كاردانەوەیەكی ئەرێنیی گرنگ و وڵامدانەوەیەكی پێویست دەزانین بە ئاراستەی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەكی كیمیاوی و ئەو جۆرە تاوانانە كە دەرهەق بە خەڵكی سڤیل ئەنجامدەدرێن. داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین لە ئاست تاوانەكانی كیمیابارانكردن بێدەنگ نەبێت و ئەنجامدەرانی سزابدرێن وپرۆسەی ئاشتی لە سووریا خێراتربكرێتەوە، بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی مرۆیی لەم وڵاتەدا.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678