جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە هۆنەرمەند"ئێدی هۆبشمید" دەكات

05/04/2017 05:21:00 م

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/4/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە هۆنەرمەند "ئێدی هۆبشمید" بەرهەمهێنەر و سیناریستی فیلمی" یووڵ" كرد، كە پەرتووكێكی تایبەت بە ژیانی "یەڵماز گۆنای" نووسیویەتی و دانەیەكی لەو پەرتووكە وەكو دیاری پێشكەش بە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كرد.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هۆنەرمەند "ئێدی هۆبشمید" بۆ كوردستان دەربڕی و دەستخۆشی لێكرد بەرانبەر ئەو كارە هۆنەرییە سەركەوتووانە كە پێشكەشیان كردووە و هیوای تەمەنێكی درێژ و سەركەوتنی گەورەتر لە بواری هۆنەری سینەمای جیهانی بۆ خواست.  


رۆژمێرى رووداوه‌كان