جێگری سەرۆكی پەرلەمان هۆنەرمەند ئەحمەد سالار خەڵاتدەكات

05/04/2017 04:59:00 م

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/4/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هۆنەرمەندو رووناكبیری كورد "ئەحمەد سالار" ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان بە لۆگۆی پەرلەمانی خەڵاتكرد.

لە مەراسیمێكدا، بە ئامادەبوونی سەرۆكی لیژنەی رۆشنبیری و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان، دكتۆر جەعفەر ئێمینكی بە ناوی پەرلەمانی كوردستانەوە پیرۆزبایی لە هۆنەرمەند ئەحمەد سالار كرد كە  بە سیمبولی هۆنەری كوردی دەناسرێت و بەرهەمە هۆنەرییەكانی بە گەنجینەی هۆنەری كوردی وەسفكرد وپەسنی ئەو خزمەتەی كرد كە هۆنەرمەند ئەحمەد سالار لە رێی هۆنەرەوە پێشكەش بە گەلی كوردستان كردووە.

لە لایەن خۆشیەوە هۆنەرمەند ئەحمەد سالار سوپاسی پەرلەمانی كوردستانی كرد بۆ ئەم رێزلێنانە و وتی" ئەمە گەورەترین شانازییە بۆ من كە لە لایەن نوێنەرانی خەڵكی كوردستانەوە خەڵاتدەكرێم". 

 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678