جێگری سەرۆكی پەرلەمان رەوشی كوردستان بۆ چەند قوتابییەكی ئەڵمانی شیدەكاتەوە

02/03/2017 06:18:00 م

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/3/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە قوتابیانی وڵاتی ئەڵمانیا كۆبووەوە، كە بە مەبەستی ئاشنابوون بە رەوشی كوردستان بەگشتی و ناوچەكە بەتایبەتی سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، كە ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان ئامادەیبوون، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كورتەیەكی دەربارەی كار و پێكهاتەی پەرلەمانی كوردستان  و سازانە سیاسییەكان خستەڕوو، دواتر باسی رەوشی نێوخۆیی هەرێمی كوردستان و شێوازی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا و جەنگی دژی تیرۆر كرد، هەروەها ئەو تاوانانەی دژی ئێزدی و كریستیانەكان و پێكهاتەكانی تر لە لایەن داعشەوە ئەنجامدراون.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەی بە رۆڵی وڵاتی ئەڵمانیا كرد لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان و یارمەتیدانی پێشمەرگەی كوردستان لە جەنگی دژی داعش وئەو هەڵوێستە بە هەڵوێستێكی ئازا وەسفكرد. دواتر قوتابیە ئەڵمانەكان چەند پرسیارێكیان دەربارەی رەوشی نێوخۆیی هەرێم و ناوچەكە ئاراستەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كرد، كە بە تێروتەسەلی وڵامدرانەوە.      


رۆژمێرى رووداوه‌كان