جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێكی ژمارەیەك لە حزبە توركمانەكان دەكات

29/01/2017 06:41:00 م

ئەمڕۆ یەكشەممە 29/1/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی شاندێكی ژمارەیەك لە حزبە توركمانەكان كرد، كە پێكهاتبوو لە سامی شەبەك سەرۆكی كۆمەڵەی لیبراڵی توركمانی و محەمەد سەعدەددین ئیلخانی سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان و دڵشاد چاوشلی سەرۆكی پارتی دیمۆكراتی توركمانی كوردستان.

لە دیدارێكدا، رەوشی سیاسیی لە هەرێمی كوردستان و رەوشی ناوچەكە بەگشتی خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەخت لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەكان كرا بو چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان و خۆئامادەكردن بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتەك لە ناوچەكەدا.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ