پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی

31/12/2016 07:50:00 م

بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی، پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان بەگشتی و خانەوادە سەربەرزەكانی شەهیدان و پێشمرگە قارەمانەكان بەتایبەتی و هەموو گەلانی ئاشتیخواز لە جیهان دەكەین. بەو ئۆمێدەی ساڵی 2017 ببێتە ساڵی ئارامی و ئاشتی و نەمانی شەڕ و نەهامەتييەكان و بنبڕكردنی تیرۆر و بەدیهاتنی سەقامگیری سیاسی و ئابووری و خۆشگوزەرانی و تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان.

هیوادارین لە ساڵی نوێیدا گیانی برایەتی و تەبایی ببێتە بنەمای پتەوی كاركردنی هاوبەشمان و سوود لە دەرفەتەكان وەربگیرێت بۆ زاڵبوون بەسەر كێشە و قەیراەكاندا و دەربازبوون بەرەو قۆناغی راگەیاندی سەركەوتنی مەزن و یەكجارەكی، و سەقامگیری و بەختەوەری و ئاسوودەیی باڵ بەسەر ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا بكێشێت.

 

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

31/12/2016

 
 

 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ