به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزیان
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌ندامێكی خولی پێشووی په‌رله‌مان ده‌كات

21/12/2016 06:27:00 ص
 به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی "د.ثائر عبدالأحد أوغسطين" ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان ‌و بنه‌كاڵه‌كه‌یان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 
به‌ڕێز "د.ثائر عبدالأحد أوغسطين" ئه‌ندامی پێشووى په‌رله‌مانی كوردستان
به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
به‌ناوى خۆمان و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ى ئێوه‌ی به‌ڕێز و بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و داوا له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌ین جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت و سه‌بووریتان پێببه‌خشێت و ئه‌مه‌ دوایین كۆستتان بێت.
دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2016/12/20

رۆژمێرى رووداوه‌كان