سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17/12/2016، به ئاماده‌بوونی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆری میوانان و ژماره‌یه‌ك له مناڵانی شه‌هیدان و راوێژكاران و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا له گۆڕه‌پانی ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی ئاڵای كوردستان و رۆژی دایك به‌رز راگیرا.
سه‌ره‌تای رێوهڕهسمهكه به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان به بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد و پاشان وته‌ی به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن تاریق جه‌وهه‌ر سارمه‌می راوێژكاری پێشكه‌وتووی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه، كه تیایدا وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان و میوانانی رێوڕه‌سمه‌كه، ئاماژه‌ی به‌و دوو یاسایه كرد كه بۆ ئه‌و دوو بۆنه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوون و تیشكی خسته سه‌ر مێژووی هه‌ڵكردنی یه‌كه‌م ئاڵای كوردستان.
پاشان له‌لایه‌ن خه‌سره‌و جاف رۆماننووس و نووسه‌ر و رووناكبیری كورد چه‌ند پارچه شیعرێك به‌و بۆنه‌یه‌وه خوێندرانه‌وه، دواتر وتاری لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن فه‌رحان جه‌وهه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌وه خوێندرایه‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به گرنگیی رێزگرتن له‌و ئاڵایه كرده‌وه وه‌ك ره‌مزێكی نیشتیمانی كه له سایه‌یدا هه‌مووان به ئاشتی و ته‌بایی و ئازادی پێكه‌وه بژیه‌ن و ئه‌و ئاڵایه ببێته چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مووان به هه‌موو جیاوازییه‌كانیانه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به رۆلی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و قوربانیدانی شه‌هیدان و خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان كرد كه توانیویانه به خه‌بات و قوربانیدانیان ئه‌و ئاڵایه به به‌رزی و شه‌كاوه‌یی بهێڵنه‌وه.
هه‌ر لهوتارهیهكهیدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه ئێستا بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتوونه‌ته پێش و جه‌ختی له‌سه‌ر ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرده‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌موولا به یه‌كه‌وه بتوانن شان بده‌نه به‌ر ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه مێژووییه‌ی كه له ئه‌ستۆی لایهنهكاندایه بۆ پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه هه‌یه.

پاشان له‌لایه‌ن ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان محه‌مه‌د مه‌لا قادر سیاسه‌تمه‌دار و پێشمه‌رگه‌ی دێرین، چه‌ند پێشنیازێكی بۆ ته‌كاندان به‌و هه‌وڵانه‌ی كه هه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكی و ململانێ سیاسییانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن خسته روو و تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی به‌رده‌وامیدان به كۆبوونه‌وه و گفتۆگۆكردنی نێوان لایه‌نه‌كان كرده‌وه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه هه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كان و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ قۆزتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتوونه‌ته پێش بۆ گه‌یشتن به‌و مافه ڕه‌وایانه‌ی گه‌له‌كه‌مان كه تا ئێستا نه‌هاتوونه‌ته دی.
دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌ید كاكه پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ری دێرین و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك نموونه‌ی باوكه شههێدكی رێگای رزگاریی كوردستان و رێزلێنانێك له گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی كورد و كوردستان، ئاڵای كوردستان له‌گه‌ڵ نمایشی مارشی ئه‌ی ره‌قیب به‌رزكرایه‌وه.
پاشان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چالاكیی قوتابخانه‌كان/په‌روه‌رده‌ی گشتیی هه‌ولێر، سروودی "ئاڵا" پێشكه‌ش كرا و دوا وێستگه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌ش نمایشكردنی شانۆیی "ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی" بوو كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی مه‌ڵبه‌ندی گشتی/هه‌ولێر پێشكه‌ش كرا.