لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌: "په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هاوكاریكردنى خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش"

06/11/2016 11:21:00 ص
به‌ مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و ئاگاداربوون له‌ كاروبارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى موسڵ، سه‌عات 10:30ی پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 6/11/2016، لیژنه‌ى كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی ئارى محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى دلێر ماوه‌تى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى كوردستان  ده‌ستیپێكرد، هاوكارییه‌ ماددى ‌و لۆجستییه‌كانى ئه‌مریكا بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ‌و پێكهێنانى لیوایه‌كى خۆبه‌خش بۆ عه‌ره‌به‌ سوننه‌كان، گفتوگۆیان له‌ باره‌وه‌ كرا.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى (35) دۆسییه‌ كرا كه‌ ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ كرابوون، به‌رده‌وامبوونى هاوكاریكردنى خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش ‌و ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ستى تیرۆریستانى داعش كۆنترۆڵى كردوونه‌ته‌وه‌ ‌و رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ئۆپه‌راسیۆنى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى موسڵ ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.
له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه‌ى كاروباری پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌م بریارانه‌ى ده‌ركرد:.
1.    له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ كۆببنه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆسییه‌كان.
2.    سه‌ردانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ وه‌كاله‌ت بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستى گفتۆگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسى پێشمه‌رگه‌ به‌ تایبه‌ت له‌بارودۆخى ئێستادا.
3.    هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ردانى مه‌یدانى میحوه‌ره‌كان بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستى له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشى هێزى پێشمه‌رگه‌ و چۆنیه‌تیى پێشڕه‌وییه‌كان.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ