بۆ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نوسان

24/10/2016 02:27:00 م

وه‌ک ده‌زانین نیشتمانه‌کان به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕی یه‌ک له‌دوای یه‌ک ده‌بێته‌وه‌، و  دوژمنانمان هه‌ر ڕۆژه‌ به‌ ئامانج و پلانێکه‌وه‌ گەلەکەمان، ده‌که‌نه‌ ئامانج، بۆیه‌ ئه‌رکی هه‌موولایه‌که،‌ ‌ به‌ گیانی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌دا بکەن، و هاوکار بن، بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی جه‌نگ له‌ سه‌ر نیشتمان و هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌کەمان. ئەمڕۆ میدیاش یه‌کێکه‌ له‌و ئامرازه‌ کاریگه‌رانه‌ که‌ده‌توانێت ڕۆڵی خۆی به‌ ئه‌رێنی و به‌رپرسیاریه‌تی ببینێت ،چونکه‌ هاوڵاتیان له‌ چاوی کامێراو مایکه‌که‌ی ئێوه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ زانیاریه‌کان . بۆیه‌ وه‌ک ئه‌رکێکی پیشه‌یی و ڕه‌چاوکردنی یاساو ئیتیک وئاکاری ڕۆژنامه‌نوسی ده‌بێت به‌ وریایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل بارودۆخ و زانیاریه‌کا‌ن بکه‌ن، پرۆسه‌ی جه‌نگ و ڕوماڵ کردنی پڕۆسه‌یه‌کی هه‌ستیاره‌ ،پێویستی به‌ شاره‌زایی و پڕۆفیشناڵی هه‌یه‌،له‌ پێناو سه‌بقی ڕۆژنامه‌نوسی و پێشپێشێنی که‌ناڵ و کێ زۆرترین ورده‌کاری بگوێزێته‌وه‌ کێ بتوانێت له‌ پێش ڕه‌وی گه‌یاندنی هه‌واڵه‌کان بێت، نابێت بارودۆخی سایکۆلۆژی هاوڵاتیان و ئاسایشی نیشتمان و گیانی ڕۆژنامه‌نوس، خۆی بکرێته‌ قوربانی.چونکه‌ زۆر جار گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به‌ بێ فلته‌ری زانیاریه‌کان و خاڵه‌کانی هێرش کردن و پیشاندانی وێنه‌کانی جه‌نگ و بریندارو ژماره‌ی کوژراوه‌کان جگه‌لە کاریگه‌ریه‌ نه‌رێنیه‌که‌ی بۆ ناوخۆ، خزمه‌ت به‌ دوژمن ده‌کات. بۆیه‌ داوا ده‌که‌ین له‌ گشت که‌ناڵه‌ بینراو بیستراو خوێنراو سایته‌ ئه‌له‌کترۆنی و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌ ئاست ئه‌م به‌رپرسیاریه‌ته‌دا بن و هاوکاری پێشمه‌رگه‌و نیشتمان بن تاکو پێکه‌وه‌  سه‌رکه‌وتنی یەکجارەکی به‌ده‌ست دێنین.

 

لیژه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن و هونەر لە  په‌ڕله‌مانی کوردستان

21/10/2016


رۆژمێرى رووداوه‌كان