لیژنه‌ی كشتوكاڵ دوو راگه‌یه‌ندراوی بڵاو كرده‌وه‌

26/07/2016 01:15:00 م
به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكلادنی پرسی كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران ‌و به‌ بازاڕكردنی به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26/7/2016 ، لیژنه‌ی كشتوكاڵ وئاژه‌ڵداری ‌و ئاودێری ‌و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان،  به‌ سه‌رپه‌رشتیی غه‌ریب مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ‌و راوێژكاری لیژنه‌كه‌، له‌ هۆلی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتی هه‌ر چوار شاندى لیژنه‌كه‌ خوێندرایه‌وه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێشووتری لیژنه‌كه‌دا  بڕیاری له‌سه‌ردرابوو بۆ سه‌ردانیكردنی مه‌یدانیی سایلۆكان و بنكه‌كان شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیان  بۆ گوێگرتن له‌ داخوازیی جووتیاران ‌و چاودێریكردنی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ جووتیاران ‌و چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی تری په‌یوه‌ست به‌ كشتوكاڵ تاووتوێ كرا له‌وانه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی به‌رووبوومی كشتوكاڵی له‌ وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر تاوه‌كو به‌رهه‌می ناوخۆیی ساغ ده‌بێته‌وه‌.
 هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران كه‌ ماوه‌ی 3 ساڵه‌ بۆته‌ قه‌رز لای حكومه‌تی عێراق گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌ كرا ‌و كارگه‌ی دۆشاوی سیروان  كه‌ له‌ ئێستادا كارده‌كات و رۆژانه‌ 150 بۆ 200 ته‌ن ته‌ماته‌ وه‌رده‌گرێ قسه‌ و باسی له‌سه‌ر كرا كه‌ ئه‌مه‌ش سوودێكی زۆر ده‌گه‌یه‌نێ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌ماته‌ی توركیا و ئێران كه‌ گرانیی نرخی ته‌ماته‌ له‌ باشووری كوردستان نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست كاره‌كانی خۆی رایی بكات، بۆیه‌ داوا ده‌كات 200 دۆنمی زه‌وی پێبده‌ن تاكو كاره‌كانی فراوان بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ لیژنه‌ بڕیاریدا سه‌ردانێكی مه‌یدانیی بۆ ئه‌و كارگه‌یه‌ بكات ‌و له‌ نزیكه‌وه‌ كاره‌كانی كارگه‌كه‌ ببینێت.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا كشتوكاڵ وئاژه‌ڵداری ‌و ئاودێری ‌و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، دوای به‌دواداچوون و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌م بابه‌تانه‌ی كه‌وا په‌یوه‌ندییان به‌ لیژنه‌كه‌وه‌ هه‌بوو له‌وانه‌ به‌ بازاڕكردنی به‌رهه‌می ناوخۆی جووتیاران و كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران دوو راگه‌یه‌ندراوییان بڵاوكرده‌وه‌ ‌و له‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیشدا له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان هه‌ردوو راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خۆێنده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كانیانه‌:
 

 
 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ