لیژنه‌ی كشتوكاڵ چاودێریی پرۆسه‌ی دروونه‌وه‌ و چۆنیه‌تیی راده‌ستكردنی دانه‌وێڵه‌ و پشكنینی ده‌كات

07/06/2016 12:35:00 م
دوای ئه‌وه‌ى رۆژی 2016/5/30 لیژنه‌ی كشتوكاڵ ‌و ئاژه‌ڵداری ‌و ئاودێری ‌و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا بڕیاریدا ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش بكات به‌ مه‌به‌ستی چاودێریكردنی پرۆسه‌ی دروونه‌وه‌ و راده‌ستكردنی دانه‌وێڵه‌ و چۆنه‌یتیی پشكنین و تاقیكردنه‌وه‌ی و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی جووتیاران.
ڕۆژی2016/6/6، هه‌ریه‌ك له‌ یه‌عقوب گۆرگیس و یه‌شارمشیر ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی بنكه‌ی روڤیا-یان له‌ سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و سایلۆی شیخان-ی سه‌ر به پاریزگای دهوك-یان كرد ‌و له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌كه‌یان كۆڵییه‌وه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان