لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له په‌رله‌مانى كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا داوا ده‌كات په‌رله‌مانى كوردستان له 1ى ئاداره‌وه ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانى بكاته‌وه و چه‌ند داواكارییهكى تریش سه‌باره‌ت به پرسى چاكسازى و گه‌نده‌ڵى ده‌خاته‌ڕوو.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا كه رۆژی 2016/2/23 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ته‌لاری په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه، تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه ده‌بێ هه‌رچى زووه دۆخى سیاسیی هه‌رێمى كوردستان ئاسایی بكرێته‌وه و له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى خولی یاسادانانى به‌هاره په‌رله‌مان ده‌ست به كۆبوونه‌وه و كارى ئاسایی خۆى بكاته‌وه،
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا لیژنه‌ی ده‌سپاكی چه‌ند داواكارییه‌كی سه‌باره‌ت به پرسی چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی خستۆته روو له‌وانه داوا ده‌كات سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانى چاكسازى له‌لایه‌ن حكومه‌ت یه‌كبخرێن و نه‌خشه رێگایه‌كى روون و ئاشكرا بۆ چاكسازى و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دابڕێژرێت و دامه‌زراوه‌كانى په‌یوه‌ست به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و شه‌فافیه‌ت كارا بكرێن و چاكسازى له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا بكرێت و هیچ بابه‌ت و فایلێك به‌ده‌ر نه‌بێت له وردبینى و به‌دواداچوون و چاودێرى و لێپرسینه‌وه.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه دۆخى هه‌رێمى كوردستان به قۆناغێكى زۆر هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت و بار‌و گوزه‌رانى خه‌ڵكیش به دۆخێكى زۆر خراپ‌دا ده‌ڕوات و په‌رله‌مانى كوردستانیش وه‌ك باڵاترین دامه‌زراوه‌ى یاسادانان و چاودێرى په‌كى كه‌وتووه، كه ئه‌مه‌ش واى كردووه ئه‌وه‌نده‌ى دیكه ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر بێت و بشبێته ده‌رفه‌تێك بۆ زیاتر به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى و نه‌بوونى چاودێرى و لێپرسینه‌وه، بۆیه داواى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.