لێژنەی کشتوکاڵ تاوتوێی پلانی شەش مانگی دەکەن بۆ کەرتی کشتوکاڵ

31/01/2016 04:41:00 م

سەعات ١٠ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٣١/١/٢٠١٦ بەمەبەستی تاوتوێکردنی کەرتى کشتووکاڵ و پلان دانان بۆ بەگەڕخستنی ئەوکەرتە، لێژنەی کشتوکاڵ بە ئامادەبوونی یەعقووب گۆرگیس سەرۆکی لێژنەو ئەندامانی لێژنەکە پێشوزییان لە د. عبدالاله عبدالحمید وەزیری پێشووتری کشتووکاڵی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لەدانیشتنێکدا کە لەهۆڵی لێژنەی کشتوکاڵ بەڕێوەچوو گفتووگۆ لەسەر ئەو قەیرانە داراییە کرا کە ئێستا بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە گرنگی وەگەڕخستنی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان خرایە روو، کە چەندین ساڵە پشتگوێخراوە، هاوکات باس لەوەشکرا کە چۆن هەوڵبدرێت بەشێوەیەکی زانستییانەو بە تەکنەلۆژیای سەردەم کەرتی کشتوکاڵ ببوژێندرێتەوە، تاکو ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ داهات، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پلانی کورتخایەنیش کرا کە چۆن لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا کەرتی کشتوکاڵ بکرێتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ داهاتی هەرێمی کوردستان.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا لەماوەیەکی نزیکدا شاندی میوان بە ئامادەبوونی ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسانی حکومی و پسۆڕان لە زانکۆکانی کوردستان لە تەلاری پەرلەمانی کوردستان وۆڕک شۆپێک بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامبدەن.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ