لیژنه‌ى ده‌سپاكى: "نابێت چاكسازى له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رى راسته‌قینه‌ بكرێت و فه‌رمانبه‌رى بندیواریش هه‌بێ"

26/01/2016 06:07:00 ص
به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ى چاكسازییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ 2016/1/25، لیژنه‌ى ده‌سپاكى له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیى عومه‌ر ساڵح عومه‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ ‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ و بڕیارده‌ر ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پرۆسه‌ چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرا كه‌ ئێستا ده‌ستی پێكردووه‌ ‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ لیژنه‌ى ده‌سپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌ركه‌وتنى ئه‌و پرۆسه‌ چاكسازییه‌ له‌ بڕیاری بوێرانه‌ى جێبه‌جێكردن ده‌بینن ‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ ناكرێت چاكسازى له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى راسته‌قینه‌ بكرێـت و فه‌رمانبه‌رى بندیواریش هه‌بێ.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌كه‌، گرنگیى پرۆسه‌ چاكسازییه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌وه‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ رۆڵى لیژنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌رچاو بگیرێن بۆئه‌وه‌ى چاكسازییه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى یاسایی بێت، لیژنه‌ى ده‌سپاكى له‌ په‌رمانى كوردستان به‌ گرنگى زانی كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كى چاكسازییه‌كه‌، خێرا نه‌هێشتنى دوو موچه‌یی و قۆرخكارى له‌ ته‌نده‌ر و كه‌رته‌كانى تردا بكات.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ