پڕۆژه‌ى یاده‌وه‌ریى نه‌ته‌وه‌یه‌ك تاووتوێ ده‌كرێت

19/01/2016 10:12:00 ص
به‌ مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى بیرۆكه‌ى پڕۆژه‌ى (یاده‌وه‌ریى نه‌ته‌وه‌یه‌ك)، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2016/1/19، لیژنه‌ى رۆشنبیرى و راگه‌یاندن و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مان، له‌ هۆڵى په‌ناگیرى له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پانێلێكیان بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و راوێژكاران و یاساناسان و مامۆستایانى زانكۆ ئه‌نجامدا.
له‌ پانێڵه‌كه‌دا ئاماده‌بووان راو سه‌رنج ‌و تێبینیی خۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ ده‌ربڕی و چه‌ندین پێشنیازیشیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى خسته‌ روو، یاده‌وه‌ریی نه‌ته‌وه‌یه‌ك پڕۆژه‌یه‌كى نیشتمانییه‌ ‌و بریتییه‌ له‌ دۆكیۆمێنتكردنى شوێنه‌وار و به‌ڵگه‌ مێژووییه‌كانى گه‌لى كورد و هه‌موو تاكێك، به‌ مه‌به‌ستی پاراستن ‌و هێشتنه‌وه‌ى بۆ سه‌دان ساڵ. 
 
 
شایانى باسه‌ له‌ پێشووتردا ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان كراوه‌ و بۆیان روونكراوه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستاشدا ئاماده‌كاریى بۆ ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ بكرێت به‌ یاسا. 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678