روونکردنەوەیەک لە نوسینگەى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بۆ پەرلەمانتار علی حمە صاڵح

08/01/2016 03:11:00 م

لەو وەڵامەی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە لەواڵی خۆتان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فێیس بوک بڵاوتانکردبۆوە، ئەوەتان نیشان داوە کە هیچ بەڵگەیەکتان پێ نیە بۆئەوەی کەسایەتیەکی پەرلەمانیی و سیاسی پایەبەرزی ئەوروپی پێ تۆمەتبار بکەن ئەویش جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپایەو ئێوە خۆتان هاویشتۆتە زەلکاوێک و نازانن چۆن لێی بێنە دەرەوە بەڵام هەردەبێ لەدادگا ناراستی و بێ بەڵگەیی خۆتان ساغ بکەنەوە چونکە ئەو بەهانەیەی کە نوسیوتانە لەلایەن هەڵسوراوانی گۆڕان لەدەوەرە پێم گەیشتوەو من شێیرم کردوە بەهانەیەکی زۆر لاوازەو ئەوە لەبیر خۆت مەبەوە کە کاری دادگایە ئەو تۆمەتە یەکلایی بکاتەوە ئایا هەر ئێوە خاوەنی ئەو تۆمەتەن یا بەهاوبەشی پێتان کراوە تۆمەت ببەخشنەوە، بەتایبەت لەگەڵ کەسایەتیەکی وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا

هەر میوانێکی پایەبەرزی هەرێمی کوردستان سەرپشک کراوە کە ئایا لەماوەی مانەوەی لەهەرێمی کوردستان دەیەوێ دیدار لەگەڵ کێ و بۆچی ئەنجام بدات و بەرنامەی سەفەرەکەی لەلایەن خۆیانەوە دادەرێژرێ و ناکرێ کە ئەو رازی نەبێ بە ئەنجامدانی دیدارتان لەدەرەوەی پەرلەمان کە بەلای ئێمە ئەوە پتر پەیامێکی سیاسیە بۆئێوە، بەڵام نابێ ئێوە بەو شێوەیە تاوانی لەو جۆرەی بخەنە پاڵ و پێتان وابێ لەکەسایەتی بەرزی کەم دەکەنەوە

 

دەبێ بەرێزتان سەرلەنوێ بە پەیرەوی ناخۆی پەرلەمانی کوردستان دابچنەوەو وردتر بیخوێننەوە چونکە هیچ دەقێکی رێگر نیە لەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان مافی دەرکردنی رونکردنەوەی نەبێ بەناوی پەرلەمان و بەرگری خۆی لەمیوانێکی بەرێزی پەرلەمانی کوردستان و کەسایەتیەکی سیاسی و پایەبەرزی ئەوروپی دووپات نەکاتەوە بەتایبەت کە ئەو میوانە پشتگیری خۆی بۆ پێشمەرگەو سەربەخۆیی کوردستان رابگەێنێ لەو کاتەی لەلایەن ئەندامێکی پەرلەمان تۆمەتی بێ بنەمای بۆ دروست بکرێ

 

 

نوسینگەى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان

 ٨/١/٢٠١٦


رۆژمێرى رووداوه‌كان