سەرۆکی پەرلەمان لە پێشوازی باڵیۆزی هۆڵەندا: پێویستمان بە هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە

08/10/2015 10:35:00 ص
د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێشوازی باڵوێزی هۆڵەندا لە عێراق و کونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، باسی لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش و قەیرانی دارایی و ڕەوشی ئاوارەکان و چەند پرسێکی تری پەیوەند بە هەردولا کرد.
ئەمڕۆ ٥ شەممە، ٨-١٠-٢٠١٥ (یان وەڵتمیانس- Ian Waltmans) باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و کونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، باڵوێزی هۆڵەندا سوپاسی ئازایەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە شەڕی دژ بە تیرۆرستان، دواتریش باسی لە کێشەو پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد و هیوایس خواست کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن. لە تەوەرێکی تری دانیشتنەکەدا، باڵیۆزی هۆڵەندا هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمانی وڵاتەکەی و پەرلەمانی کوردستان بەهێزتر بێت.
سەرۆکی پەرلەمان لە بارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و قەیرانی دارایی و شەڕی دژ بە تیرۆرستان وتی" ئێستا قەیرانێکی گەورەی دارایی و سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، ئەوروپا لەم ماوەیەدا کەمتر لە نیو ملیۆن ئاوارەو کۆچبەر ڕووی تێکردووە، قەیرانێکی گەورە ڕووی لە وڵاتانی ئەورپا کرد، بەڵام هەرێمی کوردستان سەرەڕای کێشەکانی خۆی، ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارەی تێدایە، بۆیە پێویستمان بە هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە لە بواری دارایی و سیاسی و دیبلۆماسیدا.
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ