سەرۆکی پەرلەمان: ئەوانەی ژن دەکوژن، هیچیان لە تیرۆرستان کەمتر نییە

05/10/2015 11:49:00 ص
د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی  پەرلەمانی کوردستان، لە میانەی  پێشوازیکردن لە کۆمەڵێک لە چالاکوانانی ژنان لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت: لەم خولەی پەرلەماندا، چەند یاسایەکمان بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان هەموار کردووەتەوە، ناکرێت و نابێت لەژێر هیچ پاساوێکدا ڕێگە بە توندوتیژی و کووشتنی ژنان بدرێت."
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢ شەممە ٥-١٠ گروپێک لە چالاکوانانی ژنان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە، لە کۆبونەوەکەدا چەند پەرلەمانتارێکی  ژن ئامادەبوون. لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، چالاکوانانی ژنان داوایان لە پەرلەمانی کوردستان کرد، چاودێری ڕەوشی ژنان لە کوردستان بکەن، کە لە ئێستادا بە خراپترین دۆخدا تێدەپەڕێت، داواشیان کرد پەرلەمان هەمواری کۆمەڵێک یاسا بکات، کە ڕێگەی خۆشکردووە بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێمی کوردستان."
سەرۆکی پەرلەمان، ئاماژەی بەو پڕۆژە یاسایانە کرد کە لە پەرلەمان هەموارکراون بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان، بەڵام تا ئێستاش ڕەوشی ژنان مایەی خۆشحاڵی نییە. پشتیوانی ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان کرد بۆ درووستکردنی فشار بۆ بەدەستهێنانی مافی زیاتر بۆ ژنان."
لەبەشێکی تری وتەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمان وتی "لەماوەی ڕابردوودا چەند ڕووداوێکی تیرۆرکردنی ژنان لە کوردستان ڕوویدا، بە بڕوای ئێمە ئەوانەی ژن دەکوژن، هیچیان لە تیرۆرستان کەمتر نییە و نابێت ڕێگە بدرێت لەژێر هیچ پاسا و بیانوویەکدا تیرۆری ژنان بکرێتە ئامانج.
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ