روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

29/09/2015 06:21:00 م
روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
ماوەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند پەیج و ئەکاونتێک بەناوی بەرێز(یوسف محەمەد سادق) سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە کراوەتەوەو بۆ مەرامی سیاسی بەکار دەهێنرێت، هەمو لایەک ئاگادار دەکەینەوە جگە لەم پەیجە، کە پەیجی فەرمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە، ناوبراو هیچ پەیج و ئەکاونتێکی تری نییە، سەرجەم چالاکی و بەیاننامەکانی خۆی تەنها لەم پەیجەوە بڵاو دەکاتەوە.
https://www.facebook.com/yousif.mohammad.14
سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
             ٢٩-٩-٢٠١٥

رۆژمێرى رووداوه‌كان