سەرۆکی پەرلەمان:نابێت کەس لە بەرپرسیارێتی ڕابکات

28/09/2015 12:54:00 م
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێشوازی ماڵبات و کەسوکاری گەنجە خنکاوەکانی نەمسا، دەڵێت "کارەساتی ئەو گەنجانەی کە لە کوردستانەوە هەڵهاتبوون و بەو شێوە تراژیدییە بوونە قوربانی هەمومانی نیگەران کرد، چونکە ئەوان لەدەست بێکاری و نادادپەروەریی کۆچیان کرد، پێویستە ئێستا  کار بۆ چاکسازیی ڕیشەیی و دادپەروەریی بکەین."
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوو شەممە ٢٨ی ئەیلول، کەسوکار و ماڵباتی ئەو گەنجانەی لە ڕێگەی نەمسا لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا خنکان، سەردانی نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەلایەن د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمان و چەند پەرلەمانتارێکەوە پێشوازییان کرا.
لە دانیشتنێکدا کەسوکاری ئەو گەنجە خنکاوانە، سوپاسی پەرلەمانی کوردستانیان کرد، لە هاوکارییکردنیان بۆ ‌هێنانەوەی تەرمی ڕۆڵەکانیان و هاوکاریکردنی پرسەکانیان و بەسەرکردنەوەیان.
سەرۆکی پەرلەمان دوای بەخێرهاتن، جارێکی تر پرسە و سەرەخۆشی خۆی و پەرلەمانی کوردستانی پێڕاگەیاندن، سوپاسی خۆراگریی و هەستی بەرزی نەتەوەیی کەسوکار و بنەماڵەکەیانی کرد لەبەرامبەر ئەم کۆستە گەورەیەدا."
لەبەشێکی تری وتەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمان، وتی "ئه‌ركی گه‌وره‌ له‌سه‌ر شانی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانه‌ كه‌ پڕۆسه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی چاكسازیی ئه‌نجام بدات، پێویسته‌ هەمو لایەک دان به‌ به‌رپرسیارێتیدا بنێین و نابێت کەس له‌ به‌رپرسیارێتی ڕابکات.

رۆژمێرى رووداوه‌كان