سەرۆکی پەرلەمان: داوای لە دادوەران دەکا هەماهەنگی پەرلەمان بن بۆ چاکسازیی و دادپەرەوەریی

22/09/2015 10:20:00 ص
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێشوازیی یەکێتی دادوەرانی کوردستاندا، دەڵێت "پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی و یاسادانان هەماهەنگی یەکتر بن بۆ سەروەربوونی یاسا و دادپەروەریی لە هەرێمی کوردستاندا.
ئەمڕۆ ٣ شەممە ٢٢ی ئەیلول، شاندێکی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی دادوەرانی کوردستان  بەسەرۆکایەتی د. محەمەد عەبدولڕەحمان سلێڤانی سەردانی پەرلەمانیان کرد و لەگەڵ سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە. 
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، شاندی باڵای یەکێتی دادوەرانی کوردستان باسیان لە هەماهەنگی و سەربەخۆیی دەسەڵاتەکانی دادوەریی و یاسادانان و جێبەجێکردن لە هەرێمی کوردستان کرد و گرفت و کێشەکانیان لەو بوارەدا بۆ سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان خستە ڕوو.
د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمان، پشتیوانی پەرلەمانی کوردستانی بۆ هێنانەدی  دادپەروەریی لە یاسادا خستە ڕوو، داوای لە دادوەران کرد هەماهەنگی پەرلەمانی کوردستان بن بۆ چاکسازیی و دادپەرەوەریی لە سیستەمی موچە و داهات لە هەرێمی کوردستاندا. 
د.جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان داوای لە شاندی دادوەران  کرد شانبەشانی پەرلەمانی کوردستان لە هەماهەنگیدا بن بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانین لەم قۆناغەدا هەنگاو بەرەو سەروەریی یاسا لە کوردستاندا بنێین.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ