بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

17/09/2015 02:00:00 م
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشـتنی ژماره‌ (3)ى ئاسایى خولى پاییزه‌، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2015/9/20، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (5) و بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (3)ى ئاسایى خولى پاییزه‌، ســـاڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان- عیراق، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2015/9/20، تكایه‌ له‌ كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.

له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.یوسف محه‌مه‌د صادق  
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ