بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

17/08/2015 11:27:00 م
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (3)ی نائاساییی خولی به‌هاره‌، له‌ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2015/8/19،  ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه‌یه‌:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌ حوكمى بڕگه‌ی (دووه‌م) له‌ مادده‌ی چل و نۆیه‌م له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، بڕگه‌ی (1) له‌ مادده‌ى (6)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (3)ی نائاسایی خولى به‌هاره‌، ســـاڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، له‌ كاتژمێر (11)ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19/8/2015 دا، بۆ گفتوگۆكردنی  پڕۆژه‌ یاساى (هه‌موارى چواره‌مى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو). 
تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا
د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

رۆژمێرى رووداوه‌كان