سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی دەکا

14/07/2015 06:36:00 م
لە چوارچێوەی پێشوازیکردن لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چین و توێژە جیاوازەکانی شاری سلێمانی و گەرمیان، ئێوارەی ئەمڕۆ  سێ شەممە ١٤تەموز، لە نووسینگەی پەرلەمان، د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی د.شیرکۆ حەمە ئەمین بەرپرسی نووسینگەی پەرلەمان لە سلێمانی، پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە سەرۆکایەتی عادل موراد و کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەند.
لە کۆبوونەوەیەکدا، د. یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمان، باسی لە هەوڵ و سەردانەکانی چەند مانگی ڕابردووی  دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کرد لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمان بۆ سازان لەسەر پرسی نووسینی دەستوور و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان. لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەودا پەرلەمان دەیەوێت چارەسەرێکی یەکجارەکی بۆ کێشەکان بدۆزێتەوەو نایەوێت چارەسەرەکان کاتی بن."
لەبەرامبەردا، عادل موراد پشتیوانی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ هەنگاوەکانی پەرلەمان دەربڕی و هیوای خواست هەمو لایەنەکان بە گیانی نیشتمانی بەرزەوە ئەم قۆناغە تێپەڕێنن و بەرژەوەندی نیشتمانی بخەنە پێش بەرژەوەندی حیزبییەوە.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ