خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چوار پڕۆژه‌ یاسای تایبه‌ت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرا

23/06/2015 01:25:00 م
له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و چوار پڕۆژه‌ یاسایه‌ی كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كرا.
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 23/6/2015، په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی د.یوسف محه‌مه‌د صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مان ‌و فه‌خره‌دین قادر عارف سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (17)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌، ساڵى دووه‌م له‌ خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجامدا.  
 
  
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ فراكسیۆنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ‌و فراكسیۆنه‌كانی توركمان ‌و كلد و ئاشوور ‌و ئه‌رمه‌ن ‌و ئاراسته‌ی سێیه‌م بایكۆتیان كرد ‌و به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كونسوڵخانه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا، ئێران، میسر ‌و یۆنامی ‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی  به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌ سێ خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاساكانی (قه‌ده‌غه‌كردنی پیاده‌كردن  ‌و ره‌فتاری پێشێلكار بۆ مۆڕاڵ ‌و ره‌وشته‌كانی پیشه‌ بۆ پیشه‌ پزیشكی ‌و ته‌ندروستییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 2005، هه‌مواری چواره‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی  2005، هه‌مواری چواره‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی  2005، هه‌مواری چواره‌می یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی  2005، هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای باره‌ مه‌ده‌نییه‌كانی ژماره‌ (65)ی ساڵی 1972ی هه‌مواركراو)، به‌پێی مادده‌ی (71) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاسای (نه‌بڕینی مووچه‌ی تاقانه‌) و (تاقاكانه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدكراوه‌كان)، به‌پێی مادده‌كانی (72، 74و 75) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵ سێیه‌م ‌و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای ڕێكخستن  و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌پێی مادده‌كانی (72، 74و 75) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاساییه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ كران كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ له‌و خاڵه‌ی به‌رنامه‌ی كاردا هاتبوو كران ‌و ئاراسته‌ی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كران به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌باره‌یانه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا بخرێنه‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ گفتوگۆكردنیان ‌و په‌سندكردنیان.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ