سەرۆكی هەرێمی كوردستان یاسای ژمارە 1ی یاسای ئیدارەی پارێزگای هەلەبجەی دەرچواند

25/02/2015 03:22:00 م
تارق جەوهەر سارمەمی راوێژكاری راگەیاندن لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبریاری ژمارە (3 )كە لە 15-2-2015 دەرچووە، یاسای ژمارە (1) یاسای ئیدارەی پارێزگای هەلەبجە لەهەرێمی كوردستان- عیراق پەسەند كرد. پێشتر ئەم یاسایە لەدانیشتنی نائاسایی ژمارە (2) ی پەرلەمان ، كە لە رۆژی 5-2-2015 لە پارێزگای هەلەبجە بەرێوەچوو، لەلایەن پەرلەمانەوە دوای گفتوگۆكردن لەسەری پەسەندكرا، و پاشانیش بەئیمزای سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە بەنووسراوی ژمارە 4/3/664 لە رۆژی 8/2/2015 ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كراو، بەبریاری ژمارە (3) ی لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە دەرچوێندرا.
 لەبارەی ئامانج وهۆكارە پێویستیەكانی دەرچواندنی یاساكە ، راوێژكاری راگەیاندنی پەرلەمان ئاماژەی بەوەكرد، كە بۆ جێبەجێكردن و پێكهێنانی ئیدارەی پارێزگای هەلەبجە بەتایبەتمەندی خۆی و لابردنی رێگری یاسایی بۆ پێكهێنانی پارێزگاكە بەشێوەیەك ببێتە هاندەر بۆ خزمەتكردنی زیاتری دانیشتوانی پارێزگاكە و كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی تاوانەكانی جینۆساید ئەم یاسایە دانران، هەروەك وتی : یاساكە لە 12 مادە پێكهاتووە و لەرۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێدەكرێت و لەرۆژنامەی وەقائعی كوردستانیش بلاودەكرێتەوە.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ