پەرلەمانی كوردستان دووەم دانیشتنی نائاسایی لە پارێزگای هەلەبجە ئەنجام دەدات

02/02/2015 01:33:00 م
تارق جەوهەر سارمەمی راوێژكاری  راگەیاندن لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: پەرلەمانی كوردستان دووەمین كۆبونەوەی نائاسایی خۆی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو رێكەوتی 5-2-2015  لەپارێزگای هەڵەبجە ئەنجام دەدات،  بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبانگهێشتێكدا كە ئەمرۆ دەرچووە، داوای لەسەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان كردووە، سەعات 10ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی  5-2-2015 لە هۆڵی (مۆنۆمێنتی هەڵەبجە) ئامادەبن  بۆ بەشداریكردن لەوكۆبوونەوەیە، كە بەپیی بەرنامەی كارەكەی  تەرخانكراوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی  پڕۆژە یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە كە لەدانیشتنی نائاسایی  هەفتەی پێشوو خوێندنەوەی بۆكرا ،  و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە بڕیاری هەڵبژاردنی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق دەكرێت.
لەبەشیكی تری لیدوانەكەیدا  راوێژكاری راگەیاندن ئاماژەی بە میژووی گواستنەوەی دانیشتنەكان بۆ دەرەوەی هۆلی فەرمی پەرلەمان كردو رایگەیاند: بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان  لەكاتی پێویستدا  دەكرێ‌ دانیشنەكان بۆ شوێنكی تر بگوازریتەوە،  بۆ ئەو مەبەستەش پەرلەمانی كوردستان  لە دانیشتنی نائاسایی ژمارە 1ی  كە لەرۆژی 27-12015  بەرێوەچوو، بریاریدا دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بۆ پارێزگای هەلەبجە بگوازرێتەوە،  هەروەك روونیكردەوە:  كە لە سالی 1992 ەوە ئەمە حەوتەم جارە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی خۆی  بۆ دەرەوەی هۆلی فەرمی پەرلەمانی كوردستان دەگوازێتەوە،  بۆیەكەمجار سالی 1995 پەرلەمان دانیشتنێكی بۆ دریژكردنەوەی پەرلەمان لەگوندی دارەبەنی هەولیر ئەنجامدا،  دوەم وسێیەم دانیشتن سالی 1996  لەنێوان شاویش ومەلا ئۆمەر و لەشەقلاوە دوو دانیشتنی تر بۆ دریژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بەرێوەچوو، چوارەم دانیشتنیش  سالی 2002 بوو كە دووەم دانیشتنی یەكگرتنەوەی پەرلەمان لەپارێزگای سڵیمانی گرێدرا، وپێنجەم دانیشتنیش  لە7-5- 2006   بەریوەچوو  بۆمتمانەدان بوو بە كابینەی 5 ، كە كابینەی یەكگرتنەوەی حكومەتی هەرێم بوو،  پەرلەمان بەبریایك دانیشتنەكەی بۆهۆڵی یەكی شوباتی ئەنجومەنی وەزیران گواستەوە.
 شەشەم دانیشتنیش  لە20-8-2009  بەرێوەچوو كە  یەكەم دانیشتنی دەستپێكی كرنەوەی خولی سییەمی هەلبژاردن بوو،  پەرلەمانی كوردستان بەبریارێك دانیشتنەكەی بۆ هۆلی شەهید مامۆستا سەعد گواستەوە.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ