په‌رله‌مانى كوردستان و فراكسیۆنه‌كانى كورد له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن

02/02/2015 10:44:00 ص
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 2/2/2015  به‌ مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى  نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و نوێنه‌رانى كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ سه‌رپه‌رشتى فخرالدین قادر سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و لێژنه‌یه‌كى تایبه‌تى فراكسیۆنه‌كانى كورد له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌رێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ له‌ته‌لاری په‌رله‌مانى كوردستان به‌رێوه‌چوو، ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگی پێكهێنانی  لێژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و فراكسیۆنه‌كانه‌ كوردستانیه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمى گونجاو بۆ راییكردنى كاروباره‌كانى لێژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ریه‌ك له‌ به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌  له‌سه‌ر ئالیه‌تى دروستكردنى لێژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ و چۆنیه‌تى  راییكردنى كاره‌كان و دانانى نه‌خشه‌ رێگا بۆ گه‌یاندنى زانیارییه‌كان راو سه‌رنج و پێشنیازه‌كانى خۆیان خسته‌روو، له‌ كۆتایشدا گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی  له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو  كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت،  بریار له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ بده‌ن.

رۆژمێرى رووداوه‌كان