وابریاره له‌ماوه‌ى پشووى زستانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ندین پرۆژه یاسا دانیشتنى نائاسایان بۆ ئه‌نجام بدرێت ،و یه‌كێك له‌و یاسایانه‌ش دانانى پارێزگار بۆ هه‌ڵه‌بجه كه بریاره كۆبوونه‌وه‌كه له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بدرێت.
گۆران ئازاد بریادهرى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 13-1-2015 له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌رى په‌رله‌مانى كوردستان رونى كرده‌وه له‌م پشوه‌ى په‌رله‌ماندا چه‌ند پرۆژه یاسا دانیشتنى نائاسایان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت .
بریارده‌رى لیژنه‌ى یاساى له په‌رله‌مانى كوردستان رونیشى كرده‌وه پرۆژه یاسایى سندوقى داهاتى نه‌وت، پرۆژه یاسایى دانانى پارێزگار بۆ هه‌ڵه‌بجه، یاسایى داواكارى گشتى، یاسایى پارێزه‌رایه‌تى و مافى پێكهاته‌كان له‌و یاسایانه‌ن كه بریاره له پشووى زستانه‌ى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایان بۆ ئه‌نجام بدرێت، له ئێستا به‌شێكیان له لیژنه‌كانن و بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرت له‌سه‌ریان ئاماده بكرێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه مه‌جید سالح راوێژكارى راگه‌یاندن له‌په‌رله‌مانى كوردستان رونى كرده‌وه بریاره كۆبوونه‌وه‌كه‌ى تایبه‌ت به پرۆژه یاسایى دانانى پارێزگار بۆ هه‌ڵه‌بجه له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بدرێت.
راوێژكاره‌كه‌ى راگه‌یاندن باسى له‌وه‌شكرد: به پێى په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان رێگه دراوه دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ببرێته ده‌ره‌وه‌ى باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان، هه‌ر بۆیه وه‌ك پشتیوانى یه‌ك په‌رله‌مان بریاریداوه كۆبوونه‌وه‌ى پرۆژه یاسایى دانانى پارێزگار بۆ هه‌ڵه‌بجه له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بدات.