روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان

05/01/2015 11:33:00 ص
 دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ راوێژ وهه‌ماهه‌نگى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان بڕیارى كڕینى ئۆتۆمبێلی بۆ په‌رله‌مانتاران هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌،  له‌لێدوانیكدا بۆ ماڵپه‌ری چاودێرنیوز  ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان خاتوو رێواس فایه‌ق  رایگه‌یاندووه‌ كه‌" ده‌بێت ئیداره‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌ وبڕه‌ پاره‌یه‌ى كه‌له‌ په‌شیمانبوونه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى بداته‌ كۆمپانیاى جیهان" كه‌ به‌قسه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌  به‌ڕیزه‌ گوایه‌ ده‌بێ په‌رله‌مان 22 ده‌فته‌ر دۆلار  قه‌ره‌بوو بداته‌ كۆمپانیاى جیهان.  وه‌ك ئیداره‌ى دیوانى په‌رله‌مان جگه‌ له‌وه‌ى  ئه‌و  لێدوانه‌ى خاتوو رێواس  ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ى باسیكردون بێ بنه‌مان و دوورن له‌راستیه‌وه‌، هه‌روه‌ك بۆ ئه‌و به‌ڕێزه‌ وهه‌موولایه‌كى روونده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌گرێبه‌ستى نێوان ئیداره‌ى په‌رله‌مان وكۆمپانیاى ناوبراو هیچ جۆره‌ مه‌رجێكى سزاى دارایى له‌سه‌ر په‌رله‌مان نه‌بووه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كۆمپانیاى ناوبراو به‌نووسراوى ژماره‌ 227 كه‌ له‌ 31-12-2014  ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كردووه‌ راشكاوانه‌  ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌وان خۆیان زیانه‌كانى ئه‌و گرێبه‌سته‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن، وه‌ك ئیداره‌ى په‌رله‌مانیش دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ده‌رگاى وه‌رگرتنى زانیارى له‌به‌رده‌م سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران وهه‌موولایه‌ك كراوه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنى زانیارى،  خۆزگه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕیزه‌ش پێش لیدوانه‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ ئیداره‌ى په‌رله‌مان بكردایه‌ تا تووشی هه‌ڵه‌ى له‌م جۆه‌ر نه‌بێت.
دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان
5-1-2014

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ