سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی لە مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات

24/12/2014 08:38:00 م
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی ساڵیادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح(د.خ) و سەری ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.هیوادارین هاتنەوەی ئەم یادە، کۆتایی هاتن بێت بەو هێرش و دەستدرێژییە نامرۆڤانەی کە بە ناوی ئاینەوە، تیرۆرستان دەیکەنە سەر خێزانە مەسیحییەکان لە عێراقدا.
بەداخەوە یادی ئەمساڵی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، هاوکاتە لەگەڵ ئاوارەبوونی سەدان خێزانی مەسیحی لە عێراق و ناوچە کوردستانییه جێناکۆکەكان لە سەر زێدی باو باپیرانیان. ئەمە لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان، بووەتە لانکەی ئارامی و پێکەوە ژیانی سەرجەم ئاین و مەزهەب و نەتەوە جیاوازەکان.
پەیامی پەیامبەری مەسیح، پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیان و ڕێزگرتن بووە لە بەها بەرزەکانی مرۆڤ. بۆیە هیوادارین ئەم یادە ببێتە سەرەتایەک بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بەها بەرزانە و دابینکردنی ماف و ئازادی ئاینی بۆ مەسیحییەکان و ئاین و مەزهەبە جیاوازەکانی ترلە عێراقدا.
 
 
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان     
٢4-١٢-٢٠١٤

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ