بە چاودێری په‌رله‌مانى كوردستان كۆنفرانسی په‌یماننامه‌ی رێسا ئیتیكیه‌كانى روماڵى پرسه‌كانى ژن به‌رێوه‌ ده‌چێت

04/12/2014 06:56:00 م
   تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌مى راوێژكارى راگه‌یاندن له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: رۆژ‌ى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 7-12-2014 كۆنفرانسێكى تایبه‌ت بۆ په‌سه‌ندكردنى ( په‌یماننامه‌ی رێسا ئیتیكیه‌كانى رووماڵى پرسه‌كانى ژن) له‌ هۆلى په‌ناگیرى له‌ته‌لارى په‌رله‌مان به‌رێوه‌ده‌چێت. 
   هه‌روه‌ك راگه‌یاند كۆنفرانسه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى داكیكۆكردن له‌مافه‌كانى ئافره‌تان و دامه‌زراوه‌ى میدیاوان و ریكخراوى women un به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان رێكخراوه‌و    به‌به‌شدارى سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌كان و ماڵپه‌ره‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان و وبه‌رێوبه‌رى رادیۆو ته‌له‌فزیۆنه‌كانى هه‌رێم و پسپۆرانى بوارى میدیا له‌زانكۆو په‌مانگاكانى هه‌رێمی كوردستان و بوارى یاسا به‌رێوه‌ده‌چێت.
  له‌باره‌ى ئامانجى كۆنفرانسه‌كه‌ش تارق سارمه‌مى راگه‌یاند: بۆ هاندان وپایه‌ندكردنى میدیاكانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى پیشه‌یى وبابه‌تى مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ روماڵكردنى پرسه‌كانى ژناندا بكه‌ن، ئه‌ویش به‌ گه‌لاله‌كردن وپه‌سه‌ند كردنی ئه‌و رێسا ئیتیكیه‌كانه‌ى كه‌پێشتر له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى میدیاوان به‌سه‌ر كه‌ناله‌كانى راگه‌یاندن دابه‌شكراوه‌و راو سه‌ره‌نجى بەرپرسانی کەنالەکانی راگەیاندنی  له‌سه‌ر وه‌رگیراوه‌. بۆ ئه‌وه‌ى میدیاكانى هه‌رێم بەشێوەیەکی پیشەیی وبابەتی روومالی پرسەکانی ژنان و كێشه‌و نه‌هامه‌تیه‌كانیان بکەن ‌. 
   راوێژکاری راگەیاندنی پەرلەمان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد چاوەران ده‌كرێت دواى گه‌لاله‌كردنى په‌یماننامه‌كه‌ له‌مه‌راسیمیكى شایسته‌دا به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌قی رێسا ئیتیكیه‌كه‌ رابگه‌یه‌ندرێت، دواتریش وه‌ك به‌لگه‌نامه‌یه‌كی واژۆکراو بلاودەكرێته‌وه‌، وبه‌هه‌رسێ زمانى كوردى وعه‌ره‌بى وئینگلیزیش له‌ته‌لارى په‌رله‌مانى كوردستان دادەنرێت.
لێره‌وه‌ش نوێنەری سه‌رجه‌م كه‌ناله‌كانى راگه‌یاندن بانگهێشت ده‌كه‌ین بۆ به‌شدارى كردن له روومالكرنى كۆنفرانسه‌كه کە سەعات ١٠ی بەیانی  رۆژی یەکشەمە ٧-١٢-٢٠١٤ دەست پێدەکات.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ