په‌رله‌مان و حكومه‌ت پرسی پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

13/11/2014 11:39:00 ص
سه‌عات 10 ى سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 13 / 11  ڤاله‌ فه‌رید سكرتێرى په‌رله‌مان و  لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان، له‌گه‌ڵ كه‌ریم سنجارى سه‌رۆكى كوتله‌ى وه‌زارى حكومه‌ت تایبه‌ت به‌ پرسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌و شاندى یاوه‌رى  له‌ هۆڵى مادده‌ى 140 له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ .
سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌رى یاسایی لیژنه‌كه‌ى حكومه‌ت پڕۆژه‌یه‌ك كه‌حكومه‌ت ئاماده‌ى كردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ دیارى كردنى پارێزگار و دووجێگره‌كه‌ى بۆ پارێزگای هه‌له‌بجه‌ به‌ شێوه‌ى ئیستیسنا تاوه‌كو واده‌ى هه‌لبژاردنى پارێزگاكان  ئه‌نجامده‌درێت بۆ ئاماده‌بوان خرایه‌ ڕوو. دواتر ده‌رگاى گفتوگۆ و  بیروڕا گۆڕینه‌وه‌  به‌ رووى ئاماده‌بوان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ كرایه‌وه‌. 
له‌و باره‌یه‌وه‌ ڤالا  فه‌رید سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی و سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند ، سه‌رجه‌م سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان  و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى یاسایی كه‌ ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ بوون كۆك بوون له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌  بۆئه‌وه‌ی په‌له‌ بكرێت له‌ زوو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى شارى هه‌ڵه‌بجه‌. وتیشى لیژنه‌كه‌ى حكومه‌ت داوایان له‌ په‌رله‌مان كرد كه‌ ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرا ، په‌له‌ بكات له‌ ده‌ركردنى یاساكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى شارى  هه‌ڵه‌بجه‌ له‌و قه‌یرانه‌ ده‌ربچێت ، ئێمه‌ش وه‌كو په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ركاتێك ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ خرایه‌ به‌رده‌ستمان ئه‌وا گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌لى له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ زوترین كاتدا ئه‌و یاسایه‌ ده‌ربچوێنین .

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678