شاندى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى باڵیۆزخانه‌ى عیراق له‌نه‌مسا ده‌كات

12/11/2014 03:44:00 م
رۆژی 12/11/2014 له‌ڤیه‌نناى پایته‌ختى نه‌مسا هه‌ر یه‌ك له‌دكتۆر جعفر ئیبراهیم ئێمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و فخره‌دین قادر سكرتێرى په‌رله‌مان به‌ یاوه‌رى دكتۆر مسته‌فا گۆران نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ نه‌مسا سه‌ردانى باڵیۆزخانه‌ى عیراقیان له‌نه‌مسا كرد كرد و له‌لایه‌ن باڵیۆز دكتۆر سرود نه‌جیب به‌گه‌رمى پێشوازى كران.
له‌دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ره‌وشی سیاسی عیراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ره‌شه‌ و مه‌ترسیه‌كانى داعش و هاوكارى و یارمه‌تى مرۆیی وولاتانى ئه‌وروپا بۆ عیراق و په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا خرایه‌ به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دكتۆر جعفر ئیبراهیم ئێمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان خۆشحاڵى خۆیانى به‌و سه‌ردانه‌ نیشان دا و پوخته‌یه‌كى له‌باره‌ى ره‌وشی سیاسی و سه‌ربازى و مرۆیی له‌هه‌رێمى كوردستان خسته‌ روو هاوكات هیواى خواست كابینه‌ى نوێی حكومه‌تى عیراقى سوود له‌هه‌ڵه‌كانى كابینه‌ى پێشوو وه‌ربگرێ و كار بۆ جێبه‌جێ كردنى ده‌ستور بكا بۆ ئه‌وه‌ى كورد و لایه‌نه‌كانى تریش هه‌ست بكه‌ن هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ن له‌پرۆسه‌ى سیاسی عیراق و موچه‌ و بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ بكا
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا وێراى به‌رزنرخاندنى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ به‌پێویست زانرا له‌هه‌موو رووێكه‌وه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌كى قورس چه‌كدار بكرێ بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ له‌مه‌ترسی تیرۆریستان دوور بخرێته‌وه‌
دابینكردنى یارمه‌تى زیاتر و هاوكاریه‌ مرۆییه‌كان و هه‌وڵى زیاتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تى نه‌مسا ته‌وه‌رێكى ترى دیداره‌كه‌ى پێكهێناو دووپاتكرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هاوكارى مرۆیی زیاتر بۆ لێقه‌وماوو ئاواره‌كان به‌ تایبه‌تى له‌م وه‌رزه‌ى سه‌رما دا دابین بكرێ. 

رۆژمێرى رووداوه‌كان