شاندى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌نه‌مسا ده‌كات

12/11/2014 03:43:00 م
رۆژی 12/11/2014 له‌ڤیه‌نناى پایته‌ختى نه‌مسا هه‌ر یه‌ك له‌ دكتۆر جعفر ئیبراهیم ئێمینكى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و فه‌خره‌دین قادر سكرتێرى په‌رله‌مان سه‌ردانى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یان له‌ نه‌مسا كرد و له‌لایه‌ن دكتۆر مسته‌فا گۆران نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌نه‌مسا به‌گه‌رمى پێشوازى كران.
له‌دیدارێكدا ئه‌رك و كار و چالاكیه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌نه‌مسا خرایه‌ به‌رباس و دكتۆر مسته‌فا گۆران نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌نه‌مسا پوخته‌یه‌كى له‌باره‌ى ئه‌و كار و چالاكیانه‌ خسته‌ روو كه‌ له‌پێناو كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵى په‌یوه‌ندى و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ فه‌رمیه‌كان و ئیش و كاره‌كانى ره‌وه‌ندى كوردى له‌نه‌مسا ئه‌نجامیان داوه‌ هاوكات ئه‌و گرفتانه‌شی باسكرد كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م باشتر پێشخستنى كاره‌كانیان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ دكتۆر جعفر ئیبراهیم ئێمینكى  شانازى و خۆشحاڵى به‌ سه‌ركه‌وتنى دیبلۆماسیه‌تى كوردستان به‌گشتى و كار و چالاكیه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ نه‌مسا به‌ تایبه‌تى نیشان دا و پاڵپشتى و پشتیوانى خۆى بۆ هه‌وڵدان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان دووپاتكرده‌وه‌و راى گه‌یاند ئه‌و قۆناغه‌ى سیاسه‌ت و كاركردن ده‌بێ له‌هه‌موو رووێكه‌وه‌ په‌ره‌ به‌ توانا دیبلۆماسیه‌كان و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانى هه‌رێم بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى راسته‌قینه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ره‌وشی سیاسی و سه‌ربازى و مرۆیی به‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان بگه‌ێنرێ به‌ تایبه‌ت كه‌ ئێستا هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى له‌برى جیهانى ئازاد و دیموكرات رووبه‌رووى هێزى تیرۆریستانى داعش بۆته‌وه‌و پێویسته‌ له‌هه‌موو رووێكه‌وه‌ هاوكارى بكرێ و یارمه‌تى مرۆییش بۆ لێقه‌وماوان دابین بكرێ و جینۆسایدى شنگال له‌دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌فه‌رمی بناسێنرێ.

رۆژمێرى رووداوه‌كان