سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردستانی و یاسایی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی (پرسی ره‌وه‌ندی كوردستانی) رێكخست

27/10/2014 10:42:00 ص
 سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 27/10/2014  سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان  به‌ هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌كانی (ره‌وه‌ندی كوردستانی و یاسایی له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكارانی په‌رله‌مانی كوردستان)، و به‌ ئاماده‌بونی نوێنه‌ری كۆنسولگه‌ری و وه‌زاره‌ته‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و سه‌رمایه‌گوزاری كه‌ زۆربه‌یان گه‌راوه‌ی ولاتانی ده‌ره‌وه‌ن، له‌ هۆڵی په‌ناگیری كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان  رێكخست له‌باره‌ی  (پرسی ره‌وه‌ندی كوردستانی)  لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ و بیرورا ئالوگۆركرا له‌باره‌ی كێشه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردستانی، و زه‌مینه‌سازی بۆ راكێشانی تواناكان له‌ (ئه‌كادیمی/سه‌رمایه‌گوزاری) بۆ هه‌رێم و، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل گرفته‌كانی گه‌راوه‌كانی تاراوگه‌، و چۆنیه‌تی هاوكاریكردن بۆ پاڵپشتیكردنی گروپی گوشار(لۆبی) له‌ ده‌ره‌وه‌. 
به‌شێكی تری گفتوگۆكان تایبه‌ت بوو به‌ پێشنیار و ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌و پرسه‌و له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت كه‌له‌به‌رنامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندایه‌ بۆ ده‌نگدان. 
پێویسته‌ بوترێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ نویكه‌ی 4 سه‌عاتی خایاند.
  
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان