له‌سه‌ر ڕه‌وشی ڕۆژ ئاوای كوردستان و كۆبانی یاداشتیك ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ سكرتێری په‌رله‌مان

22/09/2014 02:14:00 م

له‌سه‌ر بارودۆخی ڕۆژ ئاوای كوردستان و به‌ تایبه‌تی( كۆبانی ) پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 22-9 ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سكرتێری په‌رله‌مان كرد كه‌ یاداشته‌كه‌ چه‌ند خاڵێكی له‌ خۆ گرتووه‌ و تیایدا  داوای هاوكاری مرۆیی له‌ ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ڕۆژ ئاوای كوردستان,هه‌روه‌ها داوا له‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی باشور و ڕۆژ ئاوا ده‌كه‌ن كه‌ ناكۆكیه‌كان وه‌لا بنێن و به‌هاوبه‌شی یه‌كتری ڕوبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كان ببنه‌وه‌. له‌به‌شێكی تری یاداشته‌كه‌ دا داوا له‌ توركیا ده‌كه‌ن كه‌ كه‌مپ بۆ ئاواره‌كان له‌سه‌ر سنوری نێوانیان دروست بكه‌ن.
له‌ لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان دوای ده‌ستخۆشی بۆ  چالاكیه‌كانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هاوكات هیوای خواست هه‌مو حزب و لایه‌نه‌كان به‌ یه‌كگرتووی و یه‌كڕیزی ڕو به‌رووی هه‌مو مه‌ترسیه‌ك ببنه‌وه‌ چونكه‌ بارودۆخێكی نه‌خوازراو ڕوی له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌,هه‌وه‌ها سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ وه‌ كرد كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردودا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ به‌یانێكدا داوای به‌هاناوه‌ چونی كۆبانی كردووه‌.                                                                                        


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<تشرين الثاني 2017>
سأاثأخج
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678