سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌وه‌فدێكی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كرد

01/09/2014 03:56:00 م
نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ 1/9/2014،  فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌وه‌فدێكی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كرد كه‌ پێكهاتبوون له‌ وێڵه‌ر سمس و دیڤید فولله‌ر له‌ ئۆفیسی سیاسی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا.
له‌دیادارێكد دوای به‌خێرهێنانی وه‌فده‌كه‌ سكرتێری په‌رله‌مان تیشكێكی خێرای خسته‌ سه‌ر شێوازی كاركردنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان و دواتر باسی   هه‌ستیاری  بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانی كرد به‌هۆی كۆمه‌ڵێك قه‌یرانه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی شه‌ڕی داعش.
 دوای سوپاسكردنی سكرتێری په‌رله‌مان له‌لایه‌ن وه‌فده‌كه‌وه‌  ئه‌وه‌ راگه‌یانرا كه‌ هه‌رچی له‌توانایان دابیت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن وهه‌وڵده‌ده‌ن سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزن و ڕێگری بكه‌ن له‌هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌ی عیراق  كراو هه‌ردوولا هیوایان خوسات ئه‌م حكومه‌ته‌ حكومه‌تی كاركردن بیت به‌ ده‌ستور و دور بێت له‌ ململانێ ی سیاسی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ی. له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی نێوانیان كرده‌و كۆبونه‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگی زیاتریان به‌ گرنگ وه‌سف كرد.
شایانی باسه‌ له‌م دانیشتنه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ دلشاد محمود به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی په‌رله‌مان و صباح عبدالرحمن راویژكاری كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا به‌شدار بوون. 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ