سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ ستافی ڕێكخراوی ڕۆنیا ده‌كات

20/08/2014 01:48:00 م
 پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 20/8 سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ ستافی ڕێكخراوی ڕۆنیا كرد.
فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ ستافی ڕێكخراوی ڕونیا كرد,له‌دیدارێكدا قاره‌مان حسێن سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌ سه‌ره‌تا  ده‌ستخۆشی له‌ كارو چالاكیه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌م خوله‌ جیازه‌ له‌ خوله‌كانی ڕابردوو. له‌به‌رامبه‌ردا سكرتێری په‌رله‌مان سوپاسی شانده‌كه‌ی كرد ,دواتر ئه‌رك و كاره‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ شانده‌كه‌ خسته‌ ڕوو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان به‌ قۆناغێكی هه‌ستیار دا تیده‌په‌ڕێت و له‌سه‌ر هه‌مو لایه‌نه‌ كوردیه‌كان پێویسته‌ یه‌كڕیزی كوردی پته‌و بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بارو دۆخه‌ نه‌خوازاراوانه‌ به‌ سود و قازانج بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ كۆتا بێت و راشیگه‌یاند كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان زۆر به‌جدی كار له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ ده‌كات و هه‌وڵی به‌ جینۆساید ناساندنی ئه‌و كه‌یسه‌ش ده‌دات.
   

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ