كۆمه‌ڵێك رێكخراوی كۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی یاداشتێك ده‌گه‌یه‌ننه‌ سكرتێری په‌رله‌مان

16/06/2014 11:09:00 ص
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 16/6/2014 ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یاداشتێكیان  له‌سه‌ر بارودۆخی و گۆڕانكاریه‌كانی ئێستای هه‌ریمی كوردستان و عێراق له‌ژێر ناوی (له‌پێناو خه‌ڵك) گه‌یانده‌ فخرالدین قادر سكرتێری په‌رله‌مان. له‌یاداشته‌كه‌دا داوایانكردبوو  پیویسته‌ له‌ئێستادا به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ستیاری و یه‌كڕیزی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل ئه‌و بارودۆخه‌ بكه‌ن و به‌هیچ جۆرێیكیش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌و شه‌ره‌ به‌شداری پێ نه‌كه‌ن و پێشڕه‌وی نه‌كه‌ن و ته‌نها له‌ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم جێگیر بكرێن. رێكخراوه‌كان له‌به‌شێكی تری  یاداشته‌كه‌یاندا  وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ی و ئاینی و مرۆیی داوای یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانیان كردووه‌. له‌به‌رامبه‌ردا فخرالدین قادر سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كرد و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وانی به‌رز نرخاند و پی ی ڕاگه‌یاندن كه‌ یاداشته‌كه‌یان به‌گرنگ وه‌ر ده‌گرن.
شایانی باسه‌ له‌و دیداره‌دا  نازم كه‌بیر ئه‌ندامی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی ئاماده‌بوو.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ