راگه‌یانه‌دراوى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى كاره‌ تیرۆریسته‌كه‌ى كه‌ركوك

14/07/2013 12:12:00 ص

زۆر به‌داخه‌وه‌ دوژمنانى ئاینى پیرۆزى ئیسلام و پێكه‌وه‌ژیانى برایانه‌ دوو كرده‌وه‌ى تیرۆریستیان له‌ شارى به‌غدا وكه‌ركوك ئه‌نجامدا به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان هاولاتى سڤیل  شه‌هید وبرینداربوون، له‌كاتیكدا زۆر به‌توندى ئیدانه‌ى هه‌ردوو كاره‌ تیرۆریسته‌كه‌ ده‌كه‌ین، هاوكات پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى كه‌سوكوكارى شه‌هیدان وقوربانیانى ئه‌و دوو كاره‌ساته‌ دلته‌زینه‌ ده‌كه‌ین، هاوبه‌شى خه‌میانین، هیواى چاكبوونه‌وه‌ى خێراش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.

     دلنیاشین ئه‌م جۆره‌ تاوان وكاره‌ تیرۆریستانه‌ى دوژمنان ناتوانن درز ودوو به‌ره‌كى بخه‌نه‌ نێوان پێكهاته‌كانى شارى كه‌ركوكى خۆشه‌یست، وبه‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ تیرۆیستیانه‌ كار له‌وره‌و خۆراگرى دانیشتوانى شاره‌كه‌ و هه‌وله‌كانى ده‌زگا ئه‌منى وئیداریه‌كانى پارێزگاى كه‌ركوك ناكات، به‌هه‌مان حه‌ماس و دلسۆزیان بۆ ئاشتى وئاوه‌داوانكردنه‌وه‌ى شاره‌كه‌یان درێژه‌ به‌خه‌بات ده‌ده‌ن.

نه‌مرى وسه‌ربه‌رزى بۆ شه‌هیدانى كه‌ركوكى قه‌لاى خۆراگرى و پێكه‌وه‌ژیانى برایانه‌

روو ره‌شى وریسوا بوون بۆ تیرۆریستان

 

سه‌رۆكایه‌تى  په‌رله‌مانى كردستان

13/7/2013


رۆژمێرى رووداوه‌كان