روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان

30/06/2013 06:10:00 م

  تارق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ له‌ نێو هۆلى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى كار، حاله‌تێكى نائاسایى هاته‌وه‌ پێشه‌وه‌، ئه‌گه‌رچى سه‌رۆكایه‌تى ده‌رفه‌تى ته‌واوى به‌لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆندا بیروراى خۆیان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى كار بخه‌نه‌روو، به‌لام به‌داخه‌وه‌ فراكسیۆنه‌كانى ئۆپۆزسیۆن  به‌وه‌ نه‌وه‌ستان، وه‌ك ناره‌زایى ده‌ربرین و فه‌ڕزكردنى ئیراده‌ى خۆیان  ده‌ستیان به‌لیدانى میزه‌كانى به‌رده‌میان كرد، له‌پیناو دروستكردنى پشێوى راگرتنى دانیشتنه‌كه‌، به‌لام سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بابه‌تیانه‌ مامه‌له‌ى له‌گه‌ل حاله‌ته‌كه‌دا كرد، و درَیژه‌ى به‌ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ دا، به‌لام دواتر په‌رله‌مانتاریكى گۆران  به‌پێشێلكردنى په‌یره‌وه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مان ، به‌پێچه‌وانه‌ى ئیتیك و كارى په‌رله‌مانتارى،  دوور له‌هه‌موو به‌هاو پره‌نسیپه‌ یاسایى ونه‌ریته‌ په‌رله‌مانیه‌كان، چه‌ند ده‌به‌ ئاوێكى ئاراسته‌ى سه‌كۆى سه‌رۆكایه‌تى كرد و شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنى هۆلى دانیشتنكه‌ى شكاند، دواتریش په‌لامارى مایكه‌كانى به‌رده‌م سه‌كۆى لیژنه‌كانى په‌رله‌مانى دا و چه‌ند ئامێریكى كۆمپیوته‌رى ده‌نگ وپرۆسه‌ى ده‌نگدانى  ئه‌لكترۆنی تێكشكاند، و زه‌ره‌رو زیانیكى زۆرى به‌ مومته‌له‌كاتى په‌رله‌مات گه‌یاند، كه‌ خۆى له‌خۆیدا مولكى گشتى خه‌لكى كوردستانه‌.ماوه‌یه‌كى كه‌میشه‌ نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌.

 له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ند په‌رله‌مانتاریك هه‌ولیاندا ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌سه‌كۆى سه‌رۆكایه‌تى درووبخه‌نه‌وه‌ وه‌مه‌قالى له‌نیوان چه‌ند په‌رله‌مانتاریكى كوردستانى وئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆران دروستبوو. له‌ئه‌نجامدا  ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆران بۆ ماوه‌یه‌ك چووه‌ ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌كه‌،و چه‌ند په‌رله‌مانتاریكى گۆران په‌لامارى هیزه‌كانى پاراستنى هێمینى دیسپلینى په‌رله‌مانیان دا، له‌وێشدا شوشه‌وده‌رگاى هاتنه‌ ژووره‌وه‌ى په‌رله‌مانتاریان شكاند.

    

پاش هه‌ولیكى زۆر بۆ نه‌هیشتنى ئاسه‌وارى پشێویه‌كه‌ وچاكردنه‌وه‌ى ئامیره‌كانى ده‌نگ، سه‌رۆكى په‌رله‌مان داواى له‌هه‌موو ئه‌ندامان كرد به‌و په‌رله‌مانتاره‌شه‌ووه‌ كه‌ پشیوى  وئاژه‌وه‌كه‌ى نابووه‌ بێنه‌وه‌

ژوورێ، له‌گه‌ل ده‌ه‌ستپیكردنه‌وه‌ى دانیتشنه‌كه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان لێخۆشبونى خۆى له‌ ره‌فتاره‌ نادروست ناشیاوه‌كه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆران  راگه‌یاند، گه‌ردنى  ئازاد كرد، به‌گشتى سه‌رۆكایه‌تى له‌و مافه‌ یاساییه‌ى كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆران هیچ هه‌ڵوێستیكى له‌باره‌یه‌وه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌ و لیشیان بووریوه‌. به‌م شیوه‌یه‌ دانیتشنه‌كه‌ به‌شیوازێكى ئاسایى درێژه‌ى پێدرا.

   هه‌موو ئه‌و ئیدیعایانه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌و كه‌ گوایه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆران ده‌ستگیر كرابێت، چونكه‌ هیچ بنه‌مایه‌كى راستى نیه‌.و ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دواى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى له‌گه‌ل دستپێكردنه‌وه‌ دانیتشنه‌كه‌ وه‌ك هه‌ر په‌رله‌مانتارێكى ترى ئۆپۆزسیۆن به‌شدارى له‌ دانیتشنه‌كه‌ كردووه‌. وبریار ه‌سعات 4ى ئیواره‌ى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌شى دووه‌مى دانیتشنه‌ به‌رێوه‌بچێت.

 

 

 

به‌رێوبه‌رایه‌تى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان

30/6/2013


رۆژمێرى رووداوه‌كان