سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازی له‌ قوتابی و خوێندكارانی كۆلیژی یاساورامیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌كات

14/05/2008 12:54:00 م

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 14/5/2008 فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌هۆلی په‌ناگیری په‌رله‌مان له‌گه‌ل قوتابی و خوێندكارانی كۆلێژی یاسا و رامیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین كۆبۆوه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ به‌ئاماده‌بوونی د. رۆژان دزه‌یی و سه‌بری غه‌فار ئه‌مین ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌رێوه‌چوو سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌یه‌كی له‌ باره‌ی كار و چالاكیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئاماده‌ بووان باسكرد و ئالیه‌تی ده‌ركردنی یاساو بریار له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌كورتی خسته‌ روو،پاشان د.رۆژان دزه‌یی پوخته‌یه‌كی له‌ باره‌ی رۆڵی ژنان و ئافره‌تانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان باسكرد و هیوای خواست رۆڵی ئافره‌تان و ژنان له‌ناوه‌نده‌كانی بریاردان روو له‌زیادبوون بكات.

پاشان سه‌بریه‌ غه‌فار ئه‌مین ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ، له‌ باره‌ی دۆسیه‌كانی لێژنه‌ی مافی مرۆڤ بۆ ئاماده‌بووان دوا.

له‌ كۆتاییشدا قوتابیان و خوێندكاران یه‌كه‌ یه‌كه‌ی هۆڵ و به‌شه‌كانی په‌رله‌مانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌سه‌ردانێكیاندا بۆ سایتی په‌رله‌مان تارق سارمه‌می به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مان له‌گه‌ل سه‌رنوسه‌ری سایتی په‌رله‌مان كارو چالاكی سایته‌كه‌یان بۆ روونكردنه‌وه‌.

qq1.jpg


رۆژمێرى رووداوه‌كان