سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك له‌ده‌رچووانی كۆلێژی یاسا ده‌كات

28/06/2012 11:40:00 ص

سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ 28/6/2012 فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان له‌نووسینگه‌ی  تایبه‌تى خۆى  له‌ته‌لاری په‌رله‌مان  پێشوازى له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچوانى كۆلێژى یاسا كرد كه‌ به‌شدارییان له‌ خولێكى راهێنانى ناوه‌ندى هزرى یاسایی كردبوو.

مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌یان بریتى بوو له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌كاروچالاكیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌رووى ده‌ركردنی یاساو بریاره‌كان. فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان روونكردنه‌وه‌ى پێویستی له‌سه‌ر كاروچالاكیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و شێوازی ده‌ركردنی یاساو بڕیاره‌كان و به‌دواداچوونی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاساو بریارانه‌پێشكه‌شكردن. له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ به‌شداربووانى خوله‌كه‌ سوپاسى سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستانیان كرد بۆ ئه‌و پێشوازى كردنه‌ و ئه‌و زانیاریانه‌ی پێشه‌كه‌شی كردن.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ